کوردستانی

کات و رێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کات و رێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە دیاریکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە رۆژی شەممە 21ی ئابی 2021 لە هەرێمی کوردستان گەشتەکانی عومرە دەستپێبکاتەوە و یەکەم گەشت ئەنجام دەدرێت بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان و ئەو مەرجانەی وڵاتی سعودیە بۆ عومرەکاران دیاریکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "مەرجەکان ئەوەیە کە ئەو کەسەی عومرە دەکات تەمەنی سەروو 18 ساڵ بێت و دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتبێت، لەوێش بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان عومرە بەجێبهێنن".

سەبارەت بەوەی ژمارەی عومرەکاران دیارەکراوە بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە وتی "نەخێر ژمارەی عومرەکاران دیارینەکراوە، هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تیادا بێت کە دیاریکراوە دەتوانێت گەشتەکە ئەنجام بدات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان