کوردستانی

ژمارە تەلەفۆنی ھێڵی گەرم بۆ پێوەری زیرەک دانرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارە تەلەفۆنی ھێڵی گەرم بۆ پێوەری زیرەک دانرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ژمارە تەلەفۆنێکی ھێڵی گەرم بۆ پێوەری زیرەک لە رانیە دانرا، ئاماژە بەوەشدەکات تا ئێستا لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان زیاتر لە (800000) پێوەڕی زیڕەک بەستراون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "رۆژی (2021/8/12) دەست بە پرۆژە پێوەری زیرەک لە رانیە کرا و تا ئێستا لە ھەر یەک گەڕەکەکانی چوارچرا، شارەوانی و کارۆخ پێوەری زیرەک بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "تا ئێستا لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان زیاتر لە (800000) پێوەڕی زیرەک بەستراون، هەروەها رۆژی (2021/8/9) بەشی سەلامەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی  بەدواداچوونیی بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی کار لەکاتی بەستنی پێوەری زیرەک لە رانیە کرد".

ئەوەشی خستەڕوو "ھاوبەشانی کارەبا لە رانیە لە کاتی روودانی ھەر گیروگرفتێک لە پێوەری زیرەک بە پێدانی ژمارە سندووقەکەی سەر ستوونی کارەبا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە بکەن بە (07507242636)".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان