کوردستانی
لەکاتی دزیکردندا هەڵهاتن و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار دوای ئەوەی دوو پیاو و ژنێک لەکاتی دزیکردندا هەڵهاتن تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، دواتر بە برینداری لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای وت "شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار دوای ئەوەی دوو پیاو و ژنێک بە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز دەڕۆنەلای ماڵی هاوڵاتییەک کە پیشەی غاز فرۆشیەو ئۆتۆمبێلەکەی کە غازی بارکردووە لەپێش دەرگا رایگرتبوو چەندین غازیان دزیوە، لەوکاتەدا خاوەن ماڵەکە بەئاگادێت و تومەتباران هەڵدێن خاوەن ماڵیش خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵواسیوە، بۆئەوەی هەڵنەیەن تۆمەتباری دوای ئازاردانی لە ئۆتۆمبێلەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوەی بەخێرایی بۆسەر شەقامی کفری هەڵدێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و هەرسێ تۆمەتبار بریندار دەبن، لەئێستادا یەکێک لە تۆمەتباران کەشۆفێربووە و خاوەنی ماڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون
دوو تۆمەتبارەکەی دیکە کە یەکێکیان ژنە لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەریان بۆکراوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 و 23ی هاتوچۆ بەندکراون".
س.س

بیروڕا