عیراقی
دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەگەرێكە، بەڵام لاوازە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەگەرێکە، بەڵام ئەگەرێکی بەهێز نییە، ئاماژەی بەوەشکرد جگە لە لایەنی سەدر لایەنەکانی دیکە کە کشاونەتەوە لە هەڵبژاردن لایەنی کاریگەر نین.
سەعید کاکەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەگەرێکە، بەڵام ئەگەرێکی بەهێز نییە، بەڵام بە دواخستنی ئەم هەڵبژاردنی پێگەی مەعنەویی کۆمسیۆن دەکەوێتە بەرپرسیارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە دواخستنی هەڵبژاردن حکومەتەکەی مستەفا کازمی گرنگی نامێنێت، هەروەها دەنگدەریش تووشی بێهیوای دەبێت لەوەی کە چەند لایەنێکی گەورە و ستەمکار دەیانەوێت یاری بە داهاتووی هاوڵاتییان بکەن".
کاکەیی لەبارەی کشانەوەی هەندێک لە لایەنەکان وتی "جگە لە لایەنی سەدر لایەنەکانی دیکە کە کشاونەتەوە لایەنی کاریگەر نین و هەستدەکەن لە هەڵبژاردندا هیچ بەرهەمێکیان نابێت، ئەوەی دیکەش دەکەوێتەوە سەر دەنگدەر کە دەنگ بە کام لایەن دەدات".
ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وتیشی "مەبەست لە هەڵبژاردنی پێشوەختە داماڵینی شەرعیەتە لەم پەرلەمانەی ئێستا کە بە ساختە هاتووەتە پێشەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق ئامادەکاریی دەکات.
س.س