کوردستانی
ژمارەیەک هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هاوکاریکردنی دەرچوانی دانەمەزراو و رەخساندنی هەلی کار بۆیان خولی راهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانە و کۆمپانیاکان دەکاتەوە.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هاوکاریکردنی دەرچوانی دانەمەزراو و رەخساندنی هەلی کار بۆیان خولی راهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانە و کۆمپانیاکان دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر لەراگەیەنراوێکدا باسی بڵاویکردەوە، هەموو دەرچوانی گەشتوگوزار لە زانکۆ، پەیمانگا، ئامادەیی گەشتیاری و بەشەکانی دیکەی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاگادار دەکەنەوە کە بە ئامانجی دۆزینەوەی هەلی کار لە بنکە گەشتیارییەکانی شاری هەولێر، لەژێر رۆشنایی رێنمایی دامەزراندنی 30%ی کارمەندانی خۆماڵی لە بنکە گەشتیارییەکان، خولی راهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانە و کۆمپانیاکان دەکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئامانجی خولەکان بە مەبەستی رەخساندنی هەلی کار و دامەزراندنیانە دوای تەواوکردنی خولەکە و پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکراو لە گەشتوگوزاری هەولێر.
هەر بەپێی راگەیاندراوی دەستەی گەشتوگوزار پێویستە ئەو کەسانەی کە بەشداری دەکەن لە خولەکەدا ئەم مەرجانەیان تێدابێت، خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت، تەمەنی لەنێوان 18 تا 35 ساڵ بێت، دەرچوی ناوەندی بەسەرەوە بێت و بەڵێن بدات دوای تەواوکردنی خولەکە ئامادەیی کارکردنی لە بنکە گەشتیارییەکاندا هەبێ.
ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو کەسەی بیەوێ ئەو دەرفەتە بەدەستبهێنێت، دەتوانێت لە رۆژی یەکشەممە 22 ی ئاب سەردانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بکات بۆ ناو تۆمارکردن.
ر. ر
ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو کەسەی بیەوێ ئەو دەرفەتە بەدەستبهێنێت، دەتوانێت لە رۆژی یەکشەممە 22 ی ئاب سەردانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بکات بۆ ناو تۆمارکردن.
ر. ر
بیروڕا



