کوردستانی
هێرش سەید سەلیم: تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدایە و بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دەبێت هەڵسەنگاندن بکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئابی 2021 ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە و بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانیش چاودێری ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکەن بۆ ئەوەی بزانن تا چەند رەوشەکە گونجاوە بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان.
لە کۆنگرەکەدا داوای ئەوەشیکرد، پێش کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان، مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی خوێندنگەکان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
ر. ر

بیروڕا