عیراقی

بڕێک قەرز بە فەرمانبەران دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێک قەرز بە فەرمانبەران دەدرێت
مەودا میدیا-

بانكی رافیدەینی عیراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بڕی  600 ملیار دیناریان تەرخانکردووە بۆ پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی حکومەتی عیراق، بەڵام بڕیارە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بانکی رافیدەینی عیراقی هاتووە "چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری پێدانی 600 ملیار دینار بە فەرمانبەرانی حکومەت بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە".

جێگای ئاماژەیە، ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، هەروەها ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە پێشینەیەکی نەداوە بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان