کوردستانی
تۆمەتبارێك بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێك كردبوو زیانی مادی بە ماڵەكە و ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی تەقەی لە ماڵێك كردبوو زیانی مادی بە ماڵەكە و ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمار كرد كە تەقە لەماڵەكەی كراوەو زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە ، بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری كرا و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا".
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە "لەئێستادا تۆمەتبار (ف ، ع ، ف ) لەدایكبووی 1985 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.س

بیروڕا