عیراقی
کۆمسیۆنی عیراق لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردن زانیاری دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا تەواوكردووە، ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا هیچ كاندیدێك داوای بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن پێشكەش نەكردووە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی ئابی 2021 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا تەواوكردوە و لەئێستادا لە قۆناغی كۆتایی چاپكردنی كارتی دەنگداندایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا هیچ كاندیدێك داوای بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن پێشكەش نەكردوە كە ژمارەیان سێ هەزار و (249) كاندیدە، هەروەها هەر كشانەوە و بایكۆتێكیش رووبدات كاریگەری لەسەر كارەكانی كۆمسیۆن دروست ناكات".

باسی لەوەشکرد "كۆمسیۆن قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدانی تەواو كردوە، لە كۆتایی ئەم مانگە و لە قۆناغی دووەمیشدا ئامێرەكانی تایبەت بە راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن تاقیدەكاتەوە".
س.س
س.س