کوردستانی
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان: مامۆستای وانەبێژ هەیە 18 هەزار دینار وەردەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر نەکرێت مامۆستایانی وانەبێژ پەنا بۆ هەندێک رێکاری یاسایی دەبەن، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی بەدواداچوونەکانیان هەندێک مامۆستا تەنها 18 هەزار دینار وەردەگرن.

هلز ئەحمەد، ئەندامی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "بەپێی یاسای چاکسازی نزیکەی 200 هەزار بندیوار و فرەمووچە و خانەنشینی نایاسایی هەن ئەگەر بە تەنها ئەمانە لە لیستی مووچە دەربێنن بێگومان تا 20 هەزار وانەبێژ لە جێگای ئەوانە دابنرێت و بە کرداری خزمەت بکەن ئەوا هیچ کاریگەریەکی نابێت و بەپێی یاساش مافی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانە کە دابمەزرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "جێگای داخە کە بڕیارێک درابوو هەندێک پارە بە مامۆستایان بدرێت بۆ دبلوم 250 هەزار دينار و بۆ بەکالۆریۆس 300 هەزار دينار، بەڵام تا مانگی یەک دابەشکرا، ئەو مامۆستایانەی لە مانگی 2 تا مانگی 6 وانەیان وتووە یەک دەرهەمیان بۆ خەرج نەکراوە بەپێی بەدواداچوونەکانمان هەندێک مامۆستا تەنها 18 هەزار دینار وەردەگرن".
باسی لەوەشکرد "پێشبینی دەکەین لە ساڵی نوێدا حکومەت هزرێک بۆ ئەو وانەبێژانە بکات و ئەگەر کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر نەکرێت مامۆستایانی وانەبێژ پەنا بۆ هەندێک رێکاری یاسایی دەبەن".
س.س

بیروڕا