کوردستانی

حکومەت باسی دابەشکردنی مووچە دەکات بەبێ لێبڕین

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت باسی دابەشکردنی مووچە دەکات بەبێ لێبڕین
مەودا میدیا-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو 25ی مانگێک مووچە دابەش دەکرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەلێدوانێکدا بە کەناڵی کوردستان 24ی راگەیاند "ئەولەویەتى ئەو داهاتەى کە دێتە دەستى حکومەت بۆ مووچە دەبێت و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو 25ى مانگێک مووچە دابەش دەکرێت.

هەر لەو لێدوانەدا وتەبێژى حکومەتى هەرێم هیوایخواست له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بەغدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ش بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین و 100% دابه‌ش بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی جێگیربوونی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتەوە، لە ئەگەرى نەناردنى پارەکەى بەغداش هەوڵ دەدەن مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکەن.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan