عیراقی

هێرشێکی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی 12 قوربانی لێکەوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشێکی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی 12 قوربانی لێکەوەتەوە
مەودا میدیا-

لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە تارمییەی باکووری بەغدا چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش، لەرێگەی قەناس و بۆمبی چێندراو، هێرشییان کردە سەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی، لە ناوچەی تارمییە لە باکووری بەغدا، لە ئەنجامدا چوار چەکداری حەشد کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوون و یەکێک لە کوژراوەکان، جێگری فەرماندەی فەوجە.

هێرشەکەی چەکدارانی داعش لە کاتێکدا بووە، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکدا بەمەبەستی گەڕان و پشکنین لە قەزای تارمییە لە ئەرکدابوون.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان