کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە تاوەباران دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کەم.
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نیمچە هەوردەبێت, لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کەم، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە، دهۆک 41 پلە، سلێمانی 41 پلە، هەڵەبجە 42 و کەرکوک 41 پلە.
ر. ر
بیروڕا



