کوردستانی
نوێترین زانیاریی لەسەر ئەو 37 کۆچبەرە کوردەی لە دورگەیەکی یۆنان گیریان خواردبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 37کۆچبەری کورد لە کاتی پەڕینەوەیان بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەلەمەکەیان لە کاردەکەوێت و لە دورگەیەکی شاخاوی یۆنان گیردەخۆن سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، لە ئێستادا سەرجەم کۆچبەرەکان رزگارکراون و بەسەلامەتی گوازراونەتەوە بۆ دورگەی کوس.
بە پێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە سەرجەم کۆچبەرەکان خەڵکی سلێمانی و چەمچەماڵ و رانییە و سەیدسادقن و لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە بەڕێکەوتن بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە نزیک دورگەی (لارۆس)ی یۆنان ماتۆڕی بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت و بۆ ئەوەی لە ئاودا تووشی ھیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبن، بڕیاریاندا لە گەشتەکە بەردەوام نەبن و لە دوورگەیەکی شاخاوی لایانداوە تا ئەو کاتەی دەچن بەدەمیانەوە.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەو بارەیەوە بە مەودا میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکاریانەوە ئاگادارکراینەوە دەست بەجێ پەیوەندیمان کرد بە نوێنەری دەستگای لوتکە لە یۆنان بۆ سۆراغی پەنابەرەکان و داواشمان لە باڵیۆزخانەی عیراق لە یۆنان کرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە دوێنێ سەرجەم پەنابەرەکان کە ژمارەیان 37 کۆچبەر بوو رزگارکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت، وتیشی کۆچبەرەکان پێکاتووبن لە هەشت ژن و 25 پیاو و چوار منداڵ.
باسی لەوەشکرد، پۆلیسی دەریاوانی یۆنان پێی راگەیاندوون بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە نەیانتوانیوە هەر رۆژی پێنجشەممە رزگاریان بکەن و بەهانایانەوە بچن، بەڵام دوێنێ هەینی رزگاریان کردووەن.
ر. ر

بیروڕا