عیراقی

لێدوانی حەشدی شەعبی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق و مەترسییەکانی لەسەر هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی حەشدی شەعبی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق و مەترسییەکانی لەسەر هەرێم
مەودا میدیا-

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باكوور رایدەگەیەنێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق هیچ مەترسییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان نییە، ئاماژە بەوەشدەکات لە حاڵەتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكادا لە عێراق هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە نابێتەوە.

عەلی حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باكوور بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە " لە حاڵەتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكادا لە عێراق هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە نابێتەوە، چونکە حكومەتی عیراق لە كورد و شیعە و سونە پێكهاتووە و كێشە روونادات ، هێزەكانی عیراق لە هەموو پێكهاتەكانی تێدایە".

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان وتەبێژی حەشدی شەعبی وتی " کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق هیچ مەترسییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوا ئۆپەراسیۆنی هێزە عیراقییەكاندا لە حەمرین و رۆژئاوای شاری كەركوك، بەڵگە و دیكۆمێنتی داعشمان زۆر دەستكەوتووە، داعش رێكخراوەییەكەی جارانی نەماوە بوونەتە گروپ گروپ و هەر گروپە و بۆ خۆی کار دەكات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان