عیراقی

بڕیاری هاوردەکردنی پێنج جۆر بەروبووم درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری هاوردەکردنی پێنج جۆر بەروبووم درا
مەودا میدیا-

به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆوه‌ ئەمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڕیاریدا رێگە بە هاوردەکردنی پێنج جۆر بەروبووم بدرێت، هەروەها باجیش لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە هەڵبگیرێت.

محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی، وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق بڕیاریدا رێگه‌ به‌هاورده‌كردنی پێنج به‌روبوومی كشتوكاڵی بدرێت و باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، كه‌ رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی وەك (سیر، ته‌ماته‌، پیاز، شوتی و كاڵه‌ك) بدرێت له‌هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ بێت، به‌رهه‌می ته‌ماته‌ش له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌روازه‌كانی زرباتیه‌ و شه‌یب و شه‌لامجه‌ و مونزریه‌ هاورده‌ بكرێت.

هەروەها حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگەیاند "هۆكاری رێگه‌پێدان به‌ هاورده‌كردنی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵیه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆش، هاتنی سه‌ردانه‌ ملیۆنیه‌كه‌ی یادی عاشورایه‌ كه‌ پێوستیان به‌ خۆراكێكی رۆژانه‌ی زۆر هه‌یه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan