کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، شەپۆلەکەش لە سبەینێوە دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هاتووە "له‌ سبه‌ینێ يه‌كشه‌ممه‌وه‌ 22ی ئابی 2021 پلەکانی گەرما بەرە بەرە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێشبينيش ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه‌ 24ی ئابی 2021 پلەکانی گەرما بگاته‌ به‌رزترين ئاست بۆ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نێوان (43-45) پله‌ى سيليزي بێت، هەروەها بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانى گه‌رميان و خانەقين (46-49) پله‌ى سيليزي بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan