کوردستانی

هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکی چێندراویان پووچەڵکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکی چێندراویان پووچەڵکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە سنووری لیوای حەوتی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکی چێندراوێیان پووچەڵکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021 بەشی ئەندازیاری سەربازی  (هندسة العسكریة) هێزەکانی پشتیوانی یەکی بە وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری لیوای حەوتی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ، توانیان جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوەو 29 مەتر (فتیلی کۆرنێکس)یان پێوە نوساندووە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو پووچەڵ بکەنەوە".

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هەموو گریمانەکان بەو ئاراستەیەن کە هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan