کوردستانی

کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کوردستان، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەرکەوت کەوا کچێک بە ناوی (ئەسما) لەلایەن براکەیەوە بە ناوی (ر. ا. ف.)، تەمەن 27 ساڵ لەسەر کێشەیەکی خێزانی  کوژراوە, تۆمەتبار لەکاتی ئێستادا دەستگیرکراوە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan