کوردستانی
چوار پرۆژەی کارەبا لەم شارەی هەرێم جێبەجێ دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت له‌ماوه‌ی دوو مانگدا چوار پرۆژه‌ی كاره‌با له شاری هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو پرۆژانە لەپێناو کەمکردنەوەی بارزۆری و باشتر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاره‌بایە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە "له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری و باشتر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با له رێگه‌ی كۆمپانیای پاڵۆسه‌وه، كار له‌سه‌ر 4 (چوار) پرۆژه‌ی جیاواز له هه‌ولێر له یه‌ك كاتدا ده‌كات".
ئاماژە بەوەشکراوە "پرۆژه‌ی یه‌كه‌م، ده‌رهێنانی 5 (پێنج) فیده‌ر له وێستگه‌ی نوسه‌ران به بڕی 1.115.700.000 (یه‌ك ملیار و سه‌د و پازده ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار) دینار، هەروەها پرۆژه‌ی دووه‌میش، ده‌رهێنانی 3 (سێ) فیده‌ره له وێستگه‌ی باداوه و راكێشانی هێڵی 33 كه‌ی ڤی به ستونی پ.ب له مه‌خمور به بڕی 645.351.900 (شه‌ش سه‌د و چل و پێنج ملیۆن و سێ سه‌د و په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و نۆ سه‌د) دینار".

ئەوەش هاتووە "پرۆژه‌ی سێیه‌میش، ده‌رهێنانی 2 فیده‌ر له وێستگه‌ی نیشتمان به بڕی 630.499.200 (شه‌ش سه‌د و سی ملیۆن و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار و دووسه‌د) دینار، هەروەها پرۆژه‌ی چواره‌میش، به‌تاڵكردنی فیده‌ره‌كانی مۆبایلی نیشتمان و كارێزان و حه‌مرین و نوسه‌رانه به بڕی 525.000.000 (پێنجسه‌د و بیست و پێنج ملیۆن) دینار، كه ته‌واو ی پرۆژه‌كان له ماوه‌ی كه‌متر له 60 رۆژ جێبه‌جێده‌كرێن".
س.س
س.س
بیروڕا