کوردستانی
شۆفێری ئۆتۆمبێلێک گەنجێکی ماتۆڕسوار بریندار دەکات و هەڵدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری قەڵادزێ پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک روودەدات لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندار دەبێت، دوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵدێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 1:00 ئۆتۆمبێلێکی جۆری (توێتا/ پاس فەندەر) و ماتۆڕسکیلێک لە گەڕەکی ئاشتی خۆیان بەیەکدا کێشا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (ع . س . ر) لەدایکبووی ساڵی 2003 پیشەی کاسب، دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین بریندار بوو، دوای رووداوەکەش ئۆتۆمبێلەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەی بە برینداری بەجێهێشتووە، دواتر لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەسوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ناسراوەتەوە و پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیرکراوە و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا، هەروەها باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".
س.س

بیروڕا