کوردستانی

دوو برا بە چەقۆ کەسێک بریندار دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو برا بە چەقۆ کەسێک بریندار دەکەن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک، هەروەها ئەو دوو تۆمەتبارە تەقەیان بە ئاسمانیشدا کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە گەڕەكی وڵوبە لە شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار هێرشیانكردە سەر هاوڵاتییەك و بە چەقۆ برینداریان كرد، بۆ دەربازبوونیشیان تەقەیان بە ئاسماندا کردبوو، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە هەردوو تۆمەتبار كە بران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەیان پێكردووە".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستا هەردوو تۆمەتبار (ب ، ج ، ج) و (ه ، ج ، ج) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال