کوردستانی

لە قەزای کەلار رووداوێکی دڵتەزێن روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە قەزای کەلار رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای کەلار شۆفێڕک بە هەڵە برازایەکی خۆی دەشێلێت و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی منداڵەکە براوەتە پزیشکی دادوەری کەلار.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئابی 2021 لە گوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای کەلار شۆفێرێک کە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدیسی پێ بوە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بەهەڵە برازایەکی خۆی کە تەمەنی یەک ساڵ و نیو بوە بە ناوی (ئایسان اسماعیل نجمەدین ) دەشێلێت و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی منداڵەکە هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan