کوردستانی
بەهۆی بۆردوومانکردنی تورکیاوە دوو گەشتیار گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو گەشتیاری عەرەب لە ئۆتۆمبێلێکدا لە لە ناحیەی باتیفانی سەر بە قەزای زاخۆ دۆزرانەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو دوو گەشتیارە بەهۆی تۆپبارانکردنی سوپای تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئابی 2020 لە ناحیەی باتیفانی سەر بە قەزای زاخۆ تەرمی دوو گەشتیاری عەرەب لەناو ئۆتۆمبێلێک دۆزرانەوە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە بەهۆی تۆپبارانکردنی سوپای تورکیاوە بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو دوو کەسە خەڵکی موسڵن و رۆژی هەینی بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، لەئێستادا تەرمی ئەو دوو کەسە لە پزیشکی دادی زاخۆیە چاوەڕوان دەکرێت خێزانەکانیان بێن و تەرمەکانیان وەربگرنەوە.
س.س

بیروڕا