کوردستانی
پەتایەکی دیکە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و شەش حاڵەت لە دهۆک تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان و پەتاکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ئاشکرایکرد شەش کەس لە پارێزگای دهۆک تووشی نەخۆشی برینی پیس بوون.
سکڤان حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان و پەتاکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند "12 کەیسی گوماناوییان تۆمارکردووە کە توشی پەتای برینی پیس (جەمرە خەبیسە) بوون و دەرکەوتووە شەش کەسیان توشی پەتاکە بوون، هەروەها لە جیهاندا پەتاکە ڤاکسینی هەیە و ساڵانە پێنج ژەم دەدرێت بەو کەسانەی ئاژەڵ بەخێودەکەن، بەڵام بەهۆی دەگمەنی نەخۆشییەکەوە لەئێستادا ڤاکسینەکە لە عیراق و هەرێمدا بەردەستنییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نەخۆشییەکە گوازراوەیە و زیاتر ئەو کەسانەی سەرقاڵی ئاژەڵدارین تووشی پەتاکە دەبن، چونکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، پەتاکە لە جیهان و عیراقیشدا تۆمارکراوە، لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆوە لەلایەن ئەو ئاژەڵانەی هەڵگری بەکتریاکەن مرۆڤ توشی دەبێت، کاتێک خوێنی ئاژەڵەکە دەرژێتە سەر زەوی و بۆ ماوەیەک لە ژێرخاکدا دەمێنێتەوە و لە رێگەی خواردنی گیاوە دەگوازرێتەوە بۆ ئاژەڵەکانی دیکە".
دوپاتیشیكردۆتهوه، هەر کاتێک پێستی مرۆڤ، بەتایبەتی دەست و قۆڵ و دەموچاو کە هەمیشە بەدەرەوەن و برینداردەبن یان دەقڵیشێت بەکتریاکە دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە و دەبنە کیسی ئاو و تووشی پەتاکەی دەکات".
لەبارەی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەوە وتی "بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و سەرگێژخواردن و ژانەسەر توند و دڵ تێکەڵهاتن و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن لە نیشانەکانی پەتاکەن و لە قۆناغەکانی کۆتاییدا توشبوو بە پەتاکە لەرێگەی سکچونەوە خوێن دادەنێت، سەرەڕای ئەوەی کەسی توشبوو هەست بە توندبوونی گەرو و سەختی شت قوتدان دەکات و ئەو شوێنەی بووەتە رێگەی چونە ژوورەوەی بەکتریاکە تووشی ژەهراوی بوون دەبێت".
س،س

بیروڕا