عیراقی
دەستبەسەر حەشارگەیەکی داعشدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشکرایکرد لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی دۆڵی ئەبوو شەحمەی باشووری رۆژئاوای کەرکوک دەست بەسەر حەشارگەیەکی رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هیزی پۆلیسی فیدڕاڵی لە كەركووك لە هەڵمەتێکدالە ناوچەی دۆڵی ئەبوو شەحمەی باشووری رۆژئاوای کەرکووک دەستیان بە سەر حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنیی داعش داگرت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەم هەڵمەتەدا دەست بەسەر حەشارگەیەک داگیراوە کە 58 گوللـە تۆپی جۆری نەمساوی و چوار بۆمبی چێندراوی تیادابووە، هەروەها هەموو تەقەمەنیی دەستسەرداگیراو بەدەست تیمی ئەندازەی سەربە پۆلیسی فیدراڵی لەنێو بردراون".
س.س
س.س