عیراقی
سعودیە رێگە بەم کەسانە نادات عەمرە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی حەج و عەمرەی عیراق رایگەیاند، هەر کەسێک ڤاکسینی دژە کۆرۆنای سینۆفارمی چینی وەرگرتبێت وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە رێگەی پێنادات بچێتە ئەو وڵاتەوە بۆ ئەنجامدانی عەمرە.
جەمال بەدری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی حەج و عەمرەی عیراق رایگەیاند "باڵیۆزخانەی سعودییە تەنها مامەڵەی ئەو کەسانە جێبەجێ دەکات کە ڤاکسینەکانی ئەسترازینکا و مۆدێرنا و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن و فایزەریان وەرگرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت 15 رۆژ بەسەر وەرگرتنی ژەمی دووەمی ئەو ڤاکسینەشدا تێپەڕیبێت کە لەلایەن سعودییەوە پەسەندکراوە، بەپێچەوانەوە مامەڵەکانیان رایی ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە "ژمارەیەک هاوڵاتی عیراق کە دەیانویست بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرەکردن سەردانی وڵاتی سعودییە بکەن رێگەیان پێ نەدرا چونکە ڤاکسینی سینۆفارمی چینییان وەرگرتبوو، هەرچەندە ئەو ڤاکسینە پەسەندکراوە و هیچ کێشەیەکیشی نییە تەنها لەلایەن سعودییەوە پەسەندنەکراوە".
ر. ر
ر. ر