عیراقی

مستەفا کازمی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە لە کاتی خۆیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە لە کاتی خۆیدا
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جارێکی دیکە جەختیکردەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و راشیگەیاند، حکومەت سازش لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ناکات.

 نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا کازمى جەختیکردووەتەوە لەوەی کە پاشەکشە ناکەن لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوى خۆیدا لە 10ى مانگی تشرینى یەکەمى داهاتوو.

هەر لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕوو سەرۆک وەزیرانی عیراق  جەختیکردووەتەوە لەوەی حکومەت سازش ناکات لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبچێت.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان