عیراقی
کۆمسیۆنی عیراق سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن خواستی شەقامە و لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنیش بەرەو تەواوبوون دەچێت.
جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزانی سوید و نەرویج لەبەغدا رایگەیاند، عیراق نزیک دەبێتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت خواستێکی سەرەکی شەقام و ناڕەزاییەکان بووە و خودی کۆمسیۆن، ئەو یاسا بەرکارانەی کاریان پێدەکات و یاسای هەڵبژاردنەکانیش لەسەر داواکاری شەقام هاتونەتە ئاراوە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، کۆمسیۆن لەتەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکان نزیک دەبێتەوە و لەڕووی هونەرییەوە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
هاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییە لۆجیستییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواوکردووە و مانگی داهاتوو ئامێرەکانی تایبەت راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تاقیدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم کاتەدا هیچ کاندیدێک داوای کشانەوەی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختدا پێشکەش نەکردووە و 20ی حوزەیران دواین وادە بووە بۆ کشانەوە و بایکۆتی کاندیدەکان، هەروەها لەئێستادا دابینکردنی ئاسایش بۆ دەنگدەران و کاندیدەکان لە دەرەوەی بنکەکانی دەنگدان لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان کاری لەسەر دەکرێت.
ر. ر