عیراقی
مالیکی بۆ ئەم مەبەستە دێتە هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ وەفدێكی باڵای حزبەكەی گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆببێتەوە، بە پێی زانیارییەکانیش مەبەستی سەردانەکەی بەدەست هێنانی پشتیوانی هەولێرە بۆ دووبارە بوونەوە بەسەرۆک وەزیرانی عیراق.
مەودا میدیا زانییویەتی نوری مالیكی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لەم سەردانەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە پارتی دەكات پشتگری بكات بۆ ئەوەی جارێكی دیکە ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عیراق و هەروەها چارەنووسی پرۆسەی هەڵبژاردن تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكە دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبە.
بڕیارە لە 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دەڵێت، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لەو وادەی خۆیدا بەرەو تەوابوون دەچێت، بەڵام زانیاری هەیە کە رۆژی پێنج شەممە لایەنە سەرەكییەكانی شیعە لە عیراق لە بارەی چارەنووسی هەڵبژاردن كۆببنەوە، میدیاكانی عیراق باس لەوە دەكەن لایەنە شیعەكان رێككەوتوون لەسەر دواخستی هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی 2022.
ر. ر