عیراقی
دەستگیركردنی دەستەیەك كە هەوڵی ساختەكاری و بڵاوكردنەوەی ئاژاوەیان بۆ هەڵبژاردنەكان دەدا راگەیەنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عیراق دەستگیركردنی دەستەیەكی چەند كەسی راگەیاند كە لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە كاریان بۆ یاریكردن بە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عیراق دەكرد، هەروەك ئەوەش راگەیەنراوە ئامانجی دووەمیان نانەوەی پشێوی و ئاژاوەی سیاسیی بووە لە عیراق.
بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئەو دەستەیە راوێژیان بە چەندین كەسی پسپۆڕ كردووە لەپێناو ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی عیراق و سوكایەتیكردن بە بەربژێری لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنەكە.
ئاماژە بەوەشكراوە "یەكێك لە كەسە سیاسییەكان لە ماڵەكەی خۆی لەگەڵ ئەو دەستەیە كۆبووەتەوە، لەو دانیشتنەدا باسیان لە مەسەلەی هەڵبژاردن و دامەزراندنی راگەیاندنی تایبەت بۆی كردووە، پێشنیازی ئەوەش كراوە شانەیەكی فرە بوار و دەنگ لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی پێكبهێنن".
بەپێی لێكۆڵینەوەی دادوەری "لەلایەن یەكێك لە بەڕێوەبەرانی دەستەكەوە پێشنیازی كردنەوەی كەناڵێك لە تێلیگرام كراوە لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنێكی خەیاڵییەوە و كەناڵەكەش ناوی، خانمی سەوز، بێت، پاشان لە رێگەی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و شتی ناڕاستەوە پشێوی و ئاژاوەی زیاتری سیاسیی بنرێتەوە و جیاوازیی زۆر لەنێوان حزبەكاندا دروستبكرێت".
سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەو دەستەیە ئەوە هاتووە "دوو كەسیان دەستگیركراون و دوای ئەوەی بەڵگەی روون و ئاشكرایان رووبەڕووكراوەتەوە، دانیان بە كارەكەیاندا ناوە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی ئەوانی دیكەش".
خ.غ