عیراقی

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکردەیەکی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی باڵای گروپی چەکداری داعشی لە هەولێر راگەیاند کە بەناسنامەی ساختەوە هاتوچۆی کردووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا کە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردووەتەوە هاتوو، هێزەکانی دژەتیرۆری عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان سەرکردەیەکی داعش کە بە (ئەبو مەنسور) ناسراوە و کارگێڕی گشتیی ویلایەتی باشوور سەربە رێکخراوی چەکداری داعش بووە دەستگیرکردووە.

چەکدارانی داعش لە ئیستادا ناوبەناو چالاکی ئەنجامدەدەن و هێرش دەکەنە سەر خاڵی پشکنین یان کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوپای عیراق زۆرجار هێرشەکان کوژرا و برینداری لێدەکەوێتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان