عیراقی
وەزیری دارایی عیراق: ناردنی 200 ملیارەکە تەنها لەبەر هۆکاری مرۆییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارای عیراق رایگەیاند، ئێمە ناڕازی بووین لە ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان ، بەڵام ئەوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە دەبێت جێبەجێی بکەین، جگە لەوەش کارێکی مرۆییە.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی رووداو راگەیاند "هەرچەندە ئێمە ناڕازیبووین، بەڵام بەردەوامین لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەریشدا پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتەکان و شایستەی نەوت بنێرێتەوە بۆ حکومەتی ناوەند".
وەزیری دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە "بودجەی ساڵی 2022 ئامادەیە و هاوکات لەبارەی پەیوەندییە داراییەکانیشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وتی، پیەوەندییەکی ئاڵۆزە".
ئەوەشی ئاشکراکرد، دوو جاری دیکە پارەیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە وتیشی، دوێنێ چوارشەممە 26ی ئاب 200 ملیار دینارمان نارددووە.
ر. ر