کوردستانی

هەولێر؛ سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگەیاند لە هەولێر سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە. 

شانەکە لە راگەیەنراوێکدا کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە دەزگای دژەتیرۆری عیراقی بە هاوکاری دەزگای دژەتیرۆری هەرێم لە هەولێر ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکە لەژێر ناوی "کارگێڕیی گشتیی"دا کاری بۆ رێکخراوی داعش کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو سەرکردەیەی داعش بە نازناوی "ئەبو مەنسور" لە ریزەکانی داعشدا کاریکردووە و چەندین ناسنامەی ساختەی پێبووە.

ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan