عیراقی
لە رووداوێکی دڵتەزێندا چوار منداڵی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له رووداوێكی دڵته‌زێندا له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری به‌سره‌ی باشووری عیراق، چوار منداڵی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا كه دووانیان كچن و دووانه‌كه‌ی دیکەیان كوڕن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئابی 2021 بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی میدیا عیراقییەکان، چوار خوشك و برا له ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی "اصدقا‌ء" له شاری به‌سره به ته‌زووی كاره‌با گیانیان له‌ده‌ستدا، ئەمەش دوای ئەوە دێت دایکی ئەو چوار منداڵە دوای ئەوەی فەرشێکی شتووە و داوای لە منداڵەکانی کردووە لە سەربان هەڵی بخەن، بەهۆی ئەوەی ستارەی ئەو ماڵە لە ستوونێکی کارەباوە نزیکبووە له‌كاتی هه‌ڵخستنی فه‌رشه‌كه‌دا سووچێكی به‌ر ته‌لی كاره‌باكه كه‌وتووه و به‌وهۆیه‌وه كاره‌با گرتوونی.
هەروە میدیاکان باسیان لەوەشکردووە، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له‌و شوێنه نزیكبوون بینیویانه فه‌رشێك گڕده‌گرێت و كاتێك نزیك بوونه‌ته‌وه چوار منداڵه‌كه‌یان بینیوه كه گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌ستبه‌جێ پەیوەندییان بە فه‌رمانگه‌ی كاره‌با كردووه تا كاره‌باكه ببڕن و ته‌رمی منداڵه‌كان بێننه خواره‌وه.
چوار منداڵه‌كه‌ش ناویان له‌یس، حه‌سه‌ن، زه‌ینه‌ب و روقیه بووه و ته‌مه‌نیان 13، 14، 15 و 16 ساڵان بوون و له ئێستادا باری ده‌روونی دایك و باوكی ئەو منداڵانە تێکچووە.
س.س