عیراقی
موقتەدا سەدر: بەشداریی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عیراق دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبهری رهوتی سهدر رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دەکەن کە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، بۆیە بڕیاریانداوە بە گڕوتینەوە لەپێناو رزگارکردنی عیراق لە گەندەڵی و داگیرکاری بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا گەڕانەوەی رەوتەکەی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عیراق ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە نامەیەکی بەدەستگەیشتووە کە واژۆیانکردووە بەناوی بەڵێنامەی کارکردنی بەیەکەوەیی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ئەوەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن ئەویش لەپێناو رزگارکردنی عیراق لە "گەندەڵی و داگیرکاری، هەرچەندە هەندێک کەسیش گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردن ".
رێبەری رەوتی سەدر داواش دەکات ئەو بەڵێننامەی چاکسازییە لەپەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی حکومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن پابەند بکرێت بە جێەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.
15ی تەمووزی ئەمساڵ موقتەدا سەدر لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا بێبەریبونی خۆی لە حکومەتی ئێستا و پێشووی عیراق دەربڕی و رایگەیاند، بۆ قۆناغی داهاتوو "من بەشداری هەڵبژاردن ناکەم، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازییخواز لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن".

ر. ر