عیراقی
یەکەمین کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عیراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سوپاسی فەرنسا دەکەین لە پشگیرکردنی عیراق لە رووی سەربازی و ئابوری و تەندروستییەوە و پێکەوە کارکردنی فڕەنسا و عیراق بۆ سەرخستنی دیموکراسی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە بەغدا کۆبونەوە و بەیانی ئەمڕۆش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا کازمی رایگەیاند، پێکەوە کارکردنی فڕەنسا و عیراق بۆ سەرخستنی دیموکراسی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئابی 2021، یەکەمین کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عیراق لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت و نۆ وڵات بەفەرمی تیایدا بەشداردەبن و بە پێی زانیارییەکان هەریەکە لەوڵاتانی سعودییە، تورکیا، ئێران، میسر، کوەیت، ئوردن، قەتەر، ئیمارات و فەڕەنسا بەفەرمی بانگهێشتی کۆنگرەکە کراون تیایدا بەشداریدەکەن.
لای خۆشییەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند "فەرەنسا سورە لەسەر یارمەتیدانی عیراق لە شەڕی دژی تیرۆر و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گرنگە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بێگەرد و بێ کەموکورتی بێت".
بڕیارە لوتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێبکات و ماوەی دوو کاژێر بەردەوام دەبێت، سەرۆکی وڵاتان وتاریان دەبێت.

ئەوانەی تاوەکو ئێستا بڕیارە بەشداری لوتکەکە بکەن، بریتین لە هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا - شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردن - عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، شێخ سەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاییان، وەزیری دەرەوەی ئێران مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و نوێنەرانی ئیمارات و قەتەر.
ئامانجی سەرەکی عیراق لە سازدانی کۆنگرەیەکی لەم شێوەیە پتەوکردنی پەیوەندی و پڕۆژە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە و وڵاتانی بەشداربووە لە کۆنگرەکەدا و هەرواها تاوتوێکردنی پرسی ئابووری، سیاسیی و ئەمنی و سەقامگیری عیراق و ناوچەکە یە.
لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ئەو رۆڵەی عیراق دەکرێت و بە گرنگ بۆ سەقامگیریی ناوچەکە لێکدەدرێتەوە.

ر. ر