عیراقی
بکوژی نورزان شەمەریی براکەیەتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نورزان شەمەریی رۆژى پێنجشەممەى رابردوو لە بەغدا بە چەقۆ کوژرا، ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکانی عیراق دەستگیرکردنی بوکەژەکەیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەشدا، بکوژەکە براى نورزان خۆی بووە.
نورزان شەمەریی رۆژى پێنجشەممەى رابردوو لە بەغدا بە چەقۆ کوژرا، ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکانی عیراق دەستگیرکردنی بوکەژەکەیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەشدا، بکوژەکە براى نورزان خۆی بووە.
سەعد مەعن، بەڕێوبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لەرێگەی بەرێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی بەغداوە، برای نورزان شەمەری بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکراوە و کێشەی خێزانی لە نێوانیاندا بووە و تۆمەتبارەکە بەهاوکاری دوو کوڕەکەى کارەکەی ئەنجامداوە و تاوەکو ئێستا دوو کوڕەکەى دەستگیر نەکراون.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، تۆمەتبارەکە دانی بەکوشتنی خوشکەکەیدا ناوە و لیپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستگیکردنەکە بە فەرمانی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق بووە و لەلایەن بریکاری وەزارەتی ناوخۆوە بۆ کاروباری پۆلیس بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوای ئەوەی لە بەغدا تەرمی کچێک بە ناوی نورزان شەمەریی دۆزرایەوە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لیژنەیەکیان لەبارەی کوژرانی نورزان شەمەرییەوە پێکهێناوە و دەردەکەوێت ئەو کارە لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدراوە و چاوەڕوانی راپۆرتی کۆتایی پزیشکی دادوەرین.
ر. ر