عیراقی

لە سێ ناوچەوە چەکدارانی داعش هێرشیان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سێ ناوچەوە چەکدارانی داعش هێرشیان کرد
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سێ ناوچەی جیادا هێرشیان کردە سەر سوپای عیراق لە ئەنجامی هێرشەکان چەند سەربازێکی سوپای عیراق کوژران و بریندرابوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو لە پارێزگای سەڵاحەدین  تیرۆرستانی داعش لە سنووری ناوچەی سندوقیەی زلوعیە ھێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی فوج نۆی سوپای عیراق، لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و نۆی دیکەش سەرباز برینداربوون.

لەلایەکی دیکەشەوە لە پارێزگای دیالی درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش لە دەوروبەری عوزێم ھێرشیان کردە سەر فوج نۆی ھێزەکانی فریاکەوتن، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراوە.

هەروەها لە پارێزگای موسڵ، شەوی رابردوو لەنێوان موسڵ و ناوچەی محلبیە دوو مووشەک ئاراستەی فوج سێ و فوج چواری لیوای 73 سوپای عیراق کرا، زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی هەبوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب