کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری نانەواخانە و سەمونخانەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیاری بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە لە پێناو گران نەبوونی نرخی نان و سەموندا.
بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری نانەواخانە و سەمونخانەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیاری بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە لە پێناو گران نەبوونی نرخی نان و سەموندا.
یەکێک لە بڕیارەکان ئاماژە بەوەدەکات “هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بازرگانی نرخی گازی شل بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کەمبکەنەوە، تا کاریگەری لەسەر هێشتنەوەی نرخی نان هەبێت وەک ئێستا".
هەروەها لە بڕیارێکی دیکەدا هاتووە "وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عیراق هەماهەنگی دەکات بۆ گەیشتنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەتایبەت ئارد".
هاوکات حکومەت وەزارەتی کارەبای راسپاردووە، %20 نرخی ئیستای کارەبای سەمونخانە و نانەواخانەکان کەمبکەنەوە.
ر. ر
بیروڕا



