کوردستانی
وادەی فێنکبوونی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما بەرە و نزمبوونەوە بچن و تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزایی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەی دووشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ بەجێگیری دەمێنێتەوە".
ئەوەشی خستووتەڕوو "سبەی پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی 44 پلە، ھەولێر 45 پلە، دھۆک 44 پلە، ھەڵەبجە 44 پلە، کەرکوک 47 پلە) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 47 تا 49 پلەی سیلیزی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە "رۆژی سێشەممە قۆناغی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و تا کۆتای ھەفتە بەرێژەی 1 تا 2 پلە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، هەروەها لەسەرەتای ھەفتەی ئایندە کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا