کوردستانی

جەلەولا؛ داعش هێرشی کرد و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەلەولا؛ داعش هێرشی کرد و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

بەپرسى ئاسایشى کۆکس رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو داعش بە قەناس تەقەیان لە زاڵگەی نەقشبەندی کردووە لە جەلەولا و  هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام لە هێرشێکی دیکەیان بۆ سەربازگەیەکى سوپاى عیراق سێ سەرباز بریندار بوون.

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەرپرسی ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند، کاتژمێر 11 شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی جەلەولا چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق و سێ سەربازیان بریندارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمشەو بە قەناس تەقە لە زاڵگەی نەقشبەندی کراوە لە دەروازەی باکوری ناحیەی جەلەولا کە سوپای عیراق و پۆلیسی گەرمیان بە هاوبەشی بەڕێوەی دەبەن، بەڵام خۆش بەختانە هیچ زیانێکیان نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هێرشانەی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر سوپاو هێزە ئەمنییەکان لە سنوری جەلەولا لە کاتێکدایە ئەو گروپانە لەئێوارەی دوێنێوە بە فڕۆکە لەسنوری حەمرین و ناحیەی جەبارە بۆردومان کراوون.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال