عیراقی

دوو بەرپرسی عیراقی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بەرپرسی عیراقی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادران
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دەكات دادگای تاوانەکانی بابل كە تایبەتە بە پرسەکانی دەستپاکی، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستەکان لە دیوانی پارێزگای بابل بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە نوێنەری کۆمپانیایەک دەركردووە.

سەبارەت بە تاوانەكەی رایگەیاندووە؛ ساختەكاری لە دابینکردنی ئامێری (CT scan) بۆ نەخۆشخانەی مەرجان لە پارێزگای بابل کردووە.

بەیاننامەی دادگاكە ئاماژەی بە سزادانی بەڕێوەبەری ژمێریاری و پلانی وەبەرھێنان لە دیوانی پارێزگای بابل كردووە كە ئەویش بەهەمان شێوە بە حەوت ساڵ زیانیدكرن سزادراوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان