عیراقی

وەزیری بەرگریی عیراق: بۆردوومانه‌كانی توركیا پێشێلكاری سەروەری عیراق نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری بەرگریی عیراق:  بۆردوومانه‌كانی توركیا پێشێلكاری سەروەری عیراق نییە
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی عیراق رایدەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بەبێ‌ هەماهەنگی دەكرێن، ئاماژەی بەوەشکرد بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی عێراق به‌ پێشێلكاری سەروەری عیراق نییە.

جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عیراق لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداریی رافیدەین بۆ دیالۆگ رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بەبێ‌ هەماهەنگی دەكرێن، وێڕای بوونی رێكەوتن لەگەڵیان لەسەر پێكهێنانی ژووری عەمەلیاتی هاوبەش، بۆ هێرشكردنە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، لەئێستاشدا هەماهەنگییەكی سنووردار هەیە و هەماهەنگییەكان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان هەمەلایەنە نیین".

ئاماژەی بەوەشکرد " بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی عیراق پێشێلكاری سەروەری عیراق نییە، بەڵکو دەستوەردانی تورکیا لە عیراق پاساودارە، هەروەها دەستوەردانیش نییە بەڵکو سەرپێچییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان