عیراقی
ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای زۆرەملێی سەربازی جێگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسای زۆرەملێی سەربازی لە وڵاتدا جێگیرکرد و رەوانەی پەرلەمانی عیراقی دەکات.
وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسای زۆرەملێی سەربازی لە وڵاتدا جێگیرکرد و رەوانەی پەرلەمانی عیراقی دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای سەربازی بەزۆرەملێی دەربڕی لە چوارچێوەی پرۆژەیاسای خزمەتی ئاڵادا و پڕۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمانی عیراق دەکرێت و تاوتوێ دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە عەبدولخالف عەزاوی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی داوە پرۆژەیاسای سەربازی بەزۆرەملێ پێش کۆتاییهاتنی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان جێگیربکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەرلەمانی عیراقدا پشتگیری ئەو پڕۆژەیاسایە دەکەن و دەیانەوێت خوێندنەوەی بۆ بکەن و جێگیری بکەن و ئارەزوودەکەن پێش تەواوبوونی وادەی ئەم خولە پەسەندی بکەن.
ر. ر