عیراقی

فۆڕمی دامەزراندن تا 15ی ئەیلول پڕدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕمی دامەزراندن تا 15ی ئەیلول پڕدەکرێتەوە
مەودا میدیا- 


ئەنجومەنی راژەی حکومەتی عیراق رایگەیاند، رۆژی 15ی ئەیلول کۆتا وادەیە بۆ دەستپێکردن و دابەشکردنی فۆڕمی دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، بۆیە هەرکەس خوازیاری دامەزراندنە با پێش ئەو وادەیە فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکی ئەیلولی 2021 مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عیراق لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا رۆژی 15ی ئەیلولی مانگە وەک کۆتا وادە بۆ دەستپێکردن و دابەشکردنی فۆرمی دامەزراندن دیاریکراوە و رێژەی 80%دامەزراندنەکەش بۆ کەرتی تەندروستی دەبێت".

 ئاماژە بەوەشکراوە "رێژەی15% ی دامەزراندنیش بۆ خاوەنی بڕوانامە باڵاکان دەبێت بەو مەرجەی وەزارەتی دارایی رەزامەندییان لەسەربدات".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان