عیراقی
بانکی ناوەندی لەبارەی بەهای دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە روونکردنەوەیەکدا بانکی ناوەندیی عیراق رایدەگەیەنێت گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی بڕیارێكی تاك لایەنە نەبووە و لەبنەڕەتیشدا بڕیارێكی دروستبووە.
ئیحسان سەمران ئەلیەسیری، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "گۆڕینی بەها و ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بەرانبەر دیناری عیراقیدا هەنگاوێكی تاوتوێكراوە و پێشتر لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی و چەند لایەنێكی نێودەوڵەتی پەیوەندیدارەوە بڕیاری لەسەر دراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا بەهای جێگیری هەر دۆلارێك لە بەرانبەر دیناردا هەزار و 450 دینارەو بانكی ناوەندیش بە هەزار و 460 دینار دەیفرۆشێتە بانكەكان و ئەوانیش پێویستە بە هەزار و 470 دینار بە خەڵكی بفرۆشنەوە".
س.س