عیراقی
بۆ ماوەی یەک رۆژ ماتەمینی گشتی لە عیراق راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی عیراق ماتەمینی گشتی راگەیاند بەهۆی کۆچی دوایی محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە و لە کەربەلا و نەجەفیش رێوڕەسمی تایبەت بۆ دوا ماڵئاوایی ئەو مەرجەعەی شیعەکان بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ هەینی سێی ئەیلولی 2021 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە لە تەمەنی 85 ساڵی کۆچی دواییکرد، بڕیارە ئەمڕۆ لە کەربەلا و سبەی لە نەجەف، رێوڕەسمی دوا ماڵئاوایی لە محەمەد سەعید حەکیم بەڕێوەبچێت.
بەو هۆیەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش بڕیاریداوە ئەمڕۆ بکاتە ماتەمینی گشتی لە وڵاتدا، بەڵام لە نەجەف سێ رۆژ دەبێت، ئەو مەرجەعەی شیعەکان، بەرزترین پلەی مەزهەبەکەی هەبووە، کە ئایەتوڵڵا عوزما بووە، یەکێک بووە لەو کەسانەی بۆ شوێنگرتنەوەی عەلی سیستانی دیاریکرابوو.
ر. ر