عیراقی
سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان رایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندارن و سەرۆکی خێزانەکە برای هادی عامرییە.
میدیا عیراقییەکان رایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندارن و سەرۆکی خێزانەکە برای هادی عامرییە.
ئەمڕۆ شەممە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئاگر لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا کەوتووەتەوە کە خێزانێکی شەش کەسی تێدا ژیاوە و بەهۆی ئاگرەکەوە سێ منداڵی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکی دیکەشیان بەسەختی برینداربووە، بەڵام دۆخی دایک و باوکی منداڵەکان جێگیرە.
هەر بەپێی میدیا عیراقییەکان ئەو کەسەی ئاگر لە ماڵەکەیدا کەوتووەتەوە، برای هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحە.
ر. ر
ر. ر