عیراقی

تورکیا: هاوکاری عیراق دەبین بە بەردانەوەی پشکی ئاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا: هاوکاری عیراق دەبین بە بەردانەوەی پشکی ئاو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە هەردوو وەزارەتی ئاوی تورکیا و عیراق کۆبوونەوە و لەسەر گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی عیراق و کێشەکانی بواری ئاو لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ کرا.

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "فه‌یسه‌ڵ ئۆغلۆ، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی تورکیا و نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى توركیا له‌پارێزگاى ئه‌فیون قه‌ره‌ حیسارى توركیا پێشوازیكردووە لە مه‌هدى ره‌شید حه‌مدانى، وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق و نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروبارى ئاو و شاندى یاوه‌رى، له‌پێناو ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ ودانوستانه‌ دوو قۆڵییه‌كان له‌باره‌ى دۆسییه‌ى هاوکاری هاوبه‌ش له‌باره‌ى ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "فەیسەڵ ئۆغلۆ پێشوازى له‌ وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق كردووە و ئاماده‌ى توركیا پیشانداوە بۆ هاوکاری کردنی عیراق له‌بوارى پشكى ئاو ونه‌هێشتنى هه‌موو ئاڵنگارییه‌كان، هەروەها هه‌نگاونان به‌ره‌و جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى هاوکاری هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات".

هاوکات وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق رایگەیاند "دیداره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئۆغلۆ كه‌یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین شاره‌زاكانى بوارى ئاو هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى وگرنگه‌ له‌چوارچێوه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوى كردارى بۆ چارەسەری کێشەکان".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان